لەم حاڵەتانەدا تۆپ بەردەستکەوتن بەفاوڵ هەژمارناکرێت

لەم حاڵەتانەدا تۆپ بەردەستکەوتن بەفاوڵ هەژمارناکرێت
2021-03-02

1489 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناوبژیوانانى یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیا کۆنفرانسیان ئەنجامداو و چەندین حاڵەتى تۆپى پێیان لە یاریگاکاندا ڕوونکردەوە.

پێگەى فەرمى یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیا لە تویتەر وردەکارى کۆنفرانسى ناوبژیوانانى یەکێتییەکەى بڵاوکردەوە، کە چەندین زانیارییان لەسەر حاڵەتەکانى تۆپى پێ لە پاڵەوانێتییەکانى وڵاتەکەدا ڕوونکردەوە.

کۆنفرانسەکە دواى هەموو ئەو کاردانەوانە دێت، کە لەسەر ڕۆڵى ناوبژیوان لە یاریگاکاندا درووستبووە و ڕەخنەى توند لە ناوبژیوانان دەگیرێت و هەندێک جاریش بە لایەنگرى بۆ یانەیەک تۆمەتبار دەکرێن.

لە کۆنفرانسەکەدا ناوبژیوانەکان ئاشکرایانکرد، تۆپ بەردەستکەوتن لە چەند حاڵەتێکدا ناکرێت بە فاوڵ لە کاتێکدا یاریزان دەستى بەکاردەهێنێت بۆ هاوسەنگردنى خۆى لەسەر زەویدا، هەروەها دەست یان قۆڵى زۆر لە جەستەوە نزیکبێت، لەو حاڵەتەشدا کە یاریزان یارى بە تۆپ دەکات و دواتر ڕاستەوخۆ بەر دەستى دەکەوێت.

 

گ . ف