دادگاى کەتەلۆنیا هۆکارى دەستگیرکردنى بارتۆمیۆى ئاشکراکرد

دادگاى کەتەلۆنیا هۆکارى دەستگیرکردنى بارتۆمیۆى ئاشکراکرد
2021-03-02

581 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بارتۆمیۆ بەشێوەیەکى کاتى ئازادکرا و دادگاى کەتەلۆنیاش هۆکارى دەستگیرکردنەکەى ئاشکراکرد.

دواى ئەوەى دووشەممە پۆلیسى کەتەلۆنیا ڕایگەیاند، جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆى سەرۆکى پێشووى بەرشەلۆنە دەستگیرکراوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئازادکرا.

دادگاى باڵاى کەتەلۆنیا لێکۆڵینەوەکانى لەسەر دەستگیرکردنەکەى بارتۆمیۆ ئاشکراکرد و ڕایگەیاند بارتۆمیۆ بەشێوەیەکى کاتى ئازادکراوە لەگەڵ ماسفیرینى هاوکارى لە کارگێڕى پێشووى یانە کەتەلۆنیەکەدا.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئازادکراوەکان مافى ئەوەیان هەیە هیچ وتەیەک لەسەر دەستگیرکردنەکەیان نەدەن.

دووپاتیشیکردووەتەوە، لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئازادکراوەکان بەتۆمەتى کارگێڕى گەندەڵى و نادادپەروەری بووە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامدەبن.

لەلاى خۆشیەوە بارتۆمیۆ پێیوایە کارەکە گەورەکراوە و شەو لە بنکەى پۆلیسدا هێشتویانەتەوە و ئاماژە بەوەشدەکات، تەنیا بەس بوو لە دادگادا وتەى لێ وەربگیرێت لەبەردەم قازیدا.

 

گ . ف

 

Image

بارتۆمیۆ دواى ئازادکردنى لەگەڵ هاندەرێکدا

بارتيميو بعد خروجه من المحكمة 🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨 pic.twitter.com/t3FvuHNzh2