کارلۆ ئەنچیلۆتی ئامانجی ئەم وەرزەی یانەکەی ئاشکرا کرد

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئامانجی ئەم وەرزەی یانەکەی ئاشکرا کرد
2021-03-02

467 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی ئاشکرایکرد دەیانەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا لە چوار پلەی پێشەوەی ڕیزبەندیدا بن.

دوای بردنەوەی یانەکەی لە یانەی ساوسامبتۆن بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ئیڤەرتۆن ئاشکرایکرد کە خەونیان ئەوەیە لە چوار پلەی پێشەوەی ڕیزبەندی کۆتایی بەم وەرزەی پریمەرلیگ بهێنن بۆ ئەوەی بگەنە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

کارلۆ ڕایگەیاند: ئەگەر بمانەوێت ڕکابەری بکەین لە پلەکانی پێشەوە دەبێت بۆ یاریەکەی پێنج شەممەی داهاتوو بەرامبەر وێست برۆمیچ بردنەوە بەدەستبهێنین بۆ ئەوەی ئەو خەونەمان بهێنینە دی.

ئاماژەی بەوەشدا، کە گرنگ نیە کەی دەگەینە پلەکانی پێشەوە بەڵکو ئەوە گرنگە لە کۆتاییدا لەو پلانەدا بین و بزانین چەند هەستێکی خۆش دەبێت بۆمان.

وتیشی: تا کۆتایی وەرز ئێمە لە مەیدانێکی گەورەی جەنگدا دەبین، دەبێت تێبکۆشین لە پێناو بەدەستهێنانی خەونەکانمان،بەمەش دەتوانین لە وەرزی داهاتوو لە خولەکانی ئەوروپا یاری بکەین.

بردنەوەی ئیڤەرتۆن لە ساوسامبتۆن یەکەم بردنەوەی یانەکەی کارلۆ ئەنچلۆتیە لە خولی ئینگلتەرا لە یاریگای خۆیان لە 19ی مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردوەوە.

 

خ . ک