جۆنسۆن: دەمانەوێت مۆندیالی 2030 بگەڕێتەوە نیشتیمانی خۆی

جۆنسۆن: دەمانەوێت مۆندیالی 2030 بگەڕێتەوە نیشتیمانی خۆی
2021-03-02

476 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا ڕایاگەیاند هەوڵدەدەین یارییەکانی مۆندیالی 2030  لە وڵاتەکەمان ئەنجامبدرێت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی زە سەن ، بریس جۆنسۆنی سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا ڕایگەیاند: ئێمە بەپەرۆشین بۆ گەڕانەوەی تۆپی پێ بۆ نیشتیمانی خۆی و دەمانەوێت مۆندیالی 2030 لە وڵاتەکەمان ئەنجام بدرێت لەبەرئەوەی شیاوترین شوێنە  و نیشتیمانی تۆپی پێیە، کاتەکەی شیاوە و وە ڕوداوێکی سەرنجڕاکێش دەبێت بۆ وڵاتەکەمان.

جۆنسۆن ئاماژەی بەوەشداوە کە وڵاتەکەی دەیەوێت لە ساڵانی داهاتوودا ببێت بە لایەنێکی گەورە لە تۆپی پێدا.

ڕۆژنامەکە ئاشكرایکردوە ، ریشی سۆناک وەزیری دارایی بەڕیتانیا بڕی نزیکەی چوار ملیۆن دۆلار  تەرخان دەکات بەمەستی ڕیکلامکردن بۆ مۆندیالی 2030 تا لە وڵاتەکەیان ئەنجامبدرێت.

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا هاوشانی هەریەک لە وڵاتانی سکۆتلەندا و ئیرلەندا و وێڵز و ئیرلەندای باکوور پێشوازی دەکەن لە یارمەتیدانی دارایی وڵاتەکەیان بۆ بردنەوەی میوانداریکردنی مۆندیال.

خ . ک