جامی شای ئیسپانیا... بەرشەلۆنە بەزەحمەت گەیشتە قۆناغی 16

جامی شای ئیسپانیا... بەرشەلۆنە بەزەحمەت گەیشتە قۆناغی 16
2021-01-22

1835 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە کۆرنیای بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی شانزەی جامی شای ئیسپانیا مسۆگەر کرد.

لە کۆتا یاری قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی یانەی کۆرنیا بوەوە.

لەدوو تایمی ئاسایی یاریەکەدا پیانیچ و عوسمان دیمبلی دوو لێدانی سزایان بۆ بەرشەلۆنە لەدەستدا ، هیچ یانەیەکیشیان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یاریەکە چوە تایمی زیادکراو.

لەخولەکەکانی 92 و 121ی تایمی زیاکراودا، عوسمان دیمبلی و برایسوایس دوو گۆڵیان بۆ بەرشەلۆنە تۆمار کرد و یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لەسوودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات .

بەم بردنەوەیە، بەرشەلۆنە سەرکەوتنی بۆ قۆناغی شانزەی جامی شای ئیسپانیا مسۆگەر کرد .

خ . ک