خولی ئینگلتەرا... لیڤەرپوڵ بە بیرنلی دۆڕا

خولی ئینگلتەرا... لیڤەرپوڵ بە بیرنلی دۆڕا
2021-01-22

929 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئینگلتەرا بیرنلی بەگۆڵێکی بێبەرامبەر لەلیڤەرپوڵی بردەوە.

لەیارییەکی هەفتەی 18ی خولی ئینگلتەرا،یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بیرنلی کرد.

بیرنلی بەگۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر لیڤەرپوڵ بەدەستهێنا، گۆڵەکەش ئاشلی بارنس لەخولەکی 83 بەلێدانی سزا تۆماریکرد.

لیڤەرپوڵ ئەمە پێنجەم یاریە بەدوای یەکدا لەخولی ئینگلتەرا ناتوانێت بردنەوە بەدەستبهێنێت.

بەم ئەنجامە،لیڤەرپوڵ خاوەنی 34 خاڵە و لەپلەی چوارەمی ڕیزبەندیدا دەبینرێت، بیرنلیش بە 19 خاڵ سەرکەوت بۆ پلەی شانزە.

خ . ک