هەفتەیەکی نوێی خولی فەرەنسا دەست پێدەکات

هەفتەیەکی نوێی خولی فەرەنسا دەست پێدەکات
2021-01-21

564 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە خولى فەڕەنسا، پاریس سان جێرمان میواندارى مۆنپیلیە دەکات و شەممەش مۆناکۆ و مارسیلیا ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

لە هەفتەى 21ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى فەڕەنسا، سبەینێ کاتژمێر 11ى شەو، پاریس سان جێرمان لە یاریگاى باخچەى شازادەکان، میواندارى مۆنپیلیە دەکات.

پاریس سان جێرمان، کە شەش یارییە لەسەریەک نەدۆڕاوە، دەیەوێت درێژە بەئەنجامە باشەکانى بدات و لە بەرامبەر مۆنپیلیەشدا سێیەم بردنەوەى لەسەریەک تۆماربکات.

شەممەش دوو یارى ترى هەفتەکە دەکرێن، کاتژمێر حەوتى شەو، لانس میواندارى نیس دەکات و کاتژمێر 11ش، مۆناکۆ و مارسیلیا لە یاریگاى لویسى دووەم ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

یەکشەممەش سەرجەم یارییەکانى ترى هەفتەکە دەرێن، کاتژمێر حەوتى شەو، لیل دەبێتە میوانى ڕین و کاتژمێر 11ش، ئۆڵیمپیک لیۆن، لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر سانت ئیتیان یارى دەکات.