چاکی ئەکەن یان بە شاسوار عەبدولواحید بڵێین ؟

چاکی ئەکەن یان بە شاسوار عەبدولواحید بڵێین ؟
2021-01-21

5901 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەمپینی چاکی دەکەن یان بەشاسوارعەبدولواحید بڵێن بۆ یاریگای سەیدسادق دروست دەکرێت.

بڵاوبونەوەی وێنەی سەرۆکی یانەی سەیدسادق و چەند ئەندامێکی یانەکە کە سەرقاڵی کا تێکردنن بۆ یاریگای سەرەکی یانەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێک لە هاندەرانی یانەکە و ڕۆژنامە نوسان کەمپینی چاکی دەکەن یان بەشاسوار عەبدولواحید بڵێین دروست دەکەن.

یانەی سەیدسادق خاوەنی هاندەرێکی زۆرە لەگەڵ ئەوەشدا تاوەکو ئێستا بەرپرسان و لایەن پەیوەندیدارەکان نەیان توانیوە یاریگایەکی شیاو بۆ یانەکە دروست بکەن.

بێستون تاوگۆزی دەڵێت یانەی یاریگای سەید سادق بوە بە مەسبەح و کەسیش لێی ناپرسێتەوە، دەشڵێت چاکی دەکەن یان بەشاسوار عەبدولواحید بڵێم.

لەماوەی ڕابردووشدا شاسوار عەبدولواحید توانی رووناک کەرەوە بۆ یاریگای شاهۆ حەمە فەرەج لەهەڵەبجە دابین بکات و چەند جارێکیش یاریگاکانی کوردستانی نۆژەن کردوەتەوە.