پاریس هەمان ستراتیجیەتى نیمار بۆ گواستنەوەى میسیش پەیڕەودەکات

پاریس هەمان ستراتیجیەتى نیمار بۆ گواستنەوەى میسیش پەیڕەودەکات
2021-01-21

1879 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى پاریس سان جێرمان دەیەوێت بە هەمان ستراتیجیەتى گواستنەوەى نیمار، گرێبەست لەگەڵ میسى ئیمزابکات.

ڕۆژنامەى سپۆرتى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانى یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى ستراتیجیەتى ئیمزاکردنى گرێبەستیان لەگەڵ لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى کاپتنى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەکردووە، پاریس فشارى خستووەتە سەر میسى بە هەمان ئەو ڕێگەیەى، کە گرێبەستى لەگەڵ نیمار دا سیلڤاى هێرشبەرى یانەکەى ئیمزاکرد لە ٢٠١٧دا.

سپۆرت ڕوونیکردووەتەوە، لیۆناردۆى بەڕێوەبەرى وەرزشى یانە پاریسیەکە دووپاتیکردووەتەوە، چاودێرى دۆخى میسى لەگەڵ یانەکەیدا دەکەن و ماوریسیۆ پۆچیتینۆى ڕاهێنەرى یانەکەش ڕایگەیاندبوو، کە میسى خەونیەتى.

ئەمە بێجگە لەوەى نیمارى هاوڕێ و هاوکارى پێشووشى لە یانە کەتەلۆنیەکە لە ماوەى ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، ئارەزوو دەکات جارێکى تر لەگەڵ میسیدا یارى بکاتەوە.

 

گ . ف