فیفا ڕاگەیەندراوێکى توندى بڵاوکردەوە

فیفا ڕاگەیەندراوێکى توندى بڵاوکردەوە
2021-01-21

1552 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەفەرمى فیفا ئەگەرى درووستکردنى خولى سوپەرى ئەوروپاى ڕەتکردەوە و دووپاتیدەکاتەوە لە کاتى درووستکردنیدا دانى پێدا نانێت.

یەکێتى تۆپى پێى جیهان ڕاگەیەندراوێکى لەسەر  خولى سوپەرى ئەوروپا بڵاوکردەوە، کە ماوەیەکە چەند سەرۆکێکى یانە گەورەکانى ئەوروپا لە هەوڵى درووستکردن ئەو خولەدان.

فیفا لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوەکردووە، دان بەو خولەدا نانێت لە ئەگەرى درووستکردنیدا و بەهەموو شێوەیەک ڕەتیدەکەنەوە.

فیفا یەکێتییە کیشوەریەکانى ئاگادارکردووەتەوە، کە هەر یاریزانێک و یانەیەک بەشدارى لە خولێکى لەو جۆرەدا بکات، ڕێگرى لێ دەکرێت لە بەشداریکردنى لە خول و پاڵەوانێتییەکانى سەر بە یەکێتى تۆپى پێى جیهاندا.

 

گ . ف

 

Image