2021-01-21
1005 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى نایابى کوردستان، نەورۆز و شێروانە و پێشمەرگەى هەولێر بردیانەوە و چەمچەماڵ و هەولێریش یەکسانبوون.
لە هەفتەى حەوتەمى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان، یانەى نەورۆز لە یاریگاى زانکۆ، میواندارى یانەى دهۆکى کرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى لە دهۆکى میوان بردەوە.
لە یارییەکى تردا، هەردوو یانەى چەمچەماڵ و هەولێر لە یاریگاى چەمچەماڵ ڕووبەڕووى یەکبوونەوە و یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات.
هاوکات یانەى پێشمەرگەى هەولێر بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە یانەى پێشمەرگەى سلێمانى بردەوە و یانەى برایەتیش بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە یانەى شێروانە دۆڕا.
سبەینێ هینیش یارییەکانى ترى هەفتەکە دەکرێن، کاتژمێر دووى پاش نیوەڕۆ، زاخۆ میواندارى دەربەندیخان دەکات و ئارارات و هەندرێن ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە و هەڵۆش دەبێتە میوانى سۆران.
گ . ف