2021-01-21
638 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە خولى ئەڵمانیا، دۆرتمۆند دەبێتە میوانى مونشنگلادباخ و یەکشەممەش بایرن میونشن و شاڵکە یارى لوتکە دەکەن.
لە هەفتەى 18ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئەڵمانیا، سبەینێ کاتژمێر 10 و 30 خولەکى شەو، بڕوسیا دۆرتمۆند لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر بڕوسیا مونشنگلادباخ یارى دەکات.
شەممەش چەند یارییەکى ترى هەفتەکە دەکرێن، کاتژمێر پێنج و 30 خولەکى ئێوارە، لایپزیگ لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر ماینز یارى دەکات و ئینتراخت فرانکفۆرت دەبێتە میوانى ئەرمینیا و بایەر لیڤەرکوزنیش میواندارى فۆڵفسبۆرگ دەکات.
یەکشەممەش دوا دوو یارى هەفتەکە دەکرێن، کاتژمێر پێنج و 30 خولەکى ئێوارە، لە یارى لوتکەدا بایرن میونشن لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى شاڵکە دەبێتەوە و کاتژمێر هەشتى شەویش، هۆڤینهایم میواندارى کۆڵن دەکات.
گ . ف