ڤیدیۆ.. ژمارەکانى ڕۆناڵدۆ دواى بردنەوەى جامى سوپەرى ئیتاڵیا بزانە

ڤیدیۆ.. ژمارەکانى ڕۆناڵدۆ دواى بردنەوەى جامى سوپەرى ئیتاڵیا بزانە
2021-01-21

1435 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانى جامى سپەرى ئیتاڵیا هەڵبژێردرا و ژمارە پێوانەییەکەى بیکانیشى شکاند.

دواى بردنەوەکەى یۆڤانتۆس بەرامبەر ناپۆلى لە جامى سوپەرى ئیتاڵیا بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى گۆڵێکى تۆمارکرد و لەگەڵ یانەکەیدا نازناوى جامەکەیان بەدەستهێنا.

پێگەى فەرمى یۆڤانتۆس لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ڕۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانى یارییەکە هەڵبژێدراوە، دواى ئەو ئاستە باشەى پێشکەشیکردووە لە یارییەکەدا.

لەلایەکى تریشەوە، ڕۆناڵدۆ، کە چوارەم نازناوى خۆى لەگەڵ خانمە پیرەکەى ئیتاڵیا بەدەستهێنا، بە تۆمارکردنى ئەو گۆڵە ژمارەى گۆڵەکانى بۆ ٧٦٠ گۆڵ بەرزکردەوە و ژمارە پێوانەییەکەى جۆزێف بیکانى چیکى شکاند، بە تۆمارکردنى زۆرترین گۆڵى فەرمى لە مێژووى تۆپى پێدا.

 

گ . ف

 

ImageImageImage