2021-01-21
1895 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە خولى ئیسپانیا، ڤالانسیا میواندارى ئۆساسۆنا دەکات و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش ڕووبەڕووى ئیبار دەبێتەوە.
لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى 19ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ئەمشەو کاتژمێر نۆ، ڤالانسیا لە یاریگاى مێستایا، میواندارى ئۆساسۆنا دەکات.
لە یارییەکى تردا و کاتژمێر 11 و 30 خولەک، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر ئیبار یارى دەکات.
لە ئێستادا ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ٤١ خاڵ پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەى گرتووە و بە جیاوازى چوار خاڵ لە پێش ڕیاڵ مەدریدى پلەى دووەمەوەیە.
ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە پێشوەختە یارییەکانى ئەم هەفتەیەیان ئەنجامداوە بەهۆى بەشداریکردنیان لە جامى سوپەرى ئیسپانیا، کە ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنى بەسەر ئەتلەتیک بلباو بەدەستهێنا و بەرشەلۆنەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سۆسیدادى بردەوە.
گ . ف