ئیسپانیا.. داهاتووی زیدان لە مەترسیدایە و جێگرەوەکەى ئامادەیە

ئیسپانیا.. داهاتووی زیدان لە مەترسیدایە و جێگرەوەکەى ئامادەیە
2021-01-21

924 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چارەنوسی زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە مەترسیدایە و ڕائول گۆنزالس بۆ شوێنگرتنەوەى ئامادەیە.

میدیاکانی ئیسپانیا بە دووری نازانن کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید بیر لە دورخستنەوەى زیدانی ڕاهێنەر بکەنەوە، پاش ئەوەى لەسەر دەستی یانەى ئەلکۆیانۆی پلە سێ دۆڕا و ماڵئاوایی لەجامی شای ئیسپانیا کرد.

ڕۆژنامەى سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ئاستی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزە نیگەرانی لای بەرپرسانی یانەکە دروستکردووە و بیرکردنەوە لە لابردنی زیدان پێش دەستپێکردنەوەى قۆناغی 16ی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەگەرێکی کراوە دەبێت.

یاری داهاتووش بەرامبەر ئالاڤێس لە خولی ئیسپانیا تا ڕادەیەکی زۆر چارەنووسساز دەبێت بۆ ڕاهێنەرە فەڕەنسیەکە.

سپۆرت ئاشکراشیکرد، پیرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید لە پێناو ناوبانگی یانەکەی لە بەردەم بڕیارێکی قورس و گرنگدایە و لە ئەگەری لابردنی زیدان، ڕائول گۆنزالسی یاریزانی پێشووی مەدرید پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی.

 

Zidane accepts blame for Real Madrid's shock Copa del Rey exit