ڤیدیۆ.. لە خولی ئیسپانیا بیتس و خیتافی بردیانەوە

ڤیدیۆ.. لە خولی ئیسپانیا بیتس و خیتافی بردیانەوە
2021-01-21

337 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا، یانەکانی ڕیاڵ بیتس و خیتافی بردیانەوە و ڤیاڕیاڵیش دوو خاڵی لە دەستدا.

لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەى 19ی خولی ئیسپانیا، ڕیاڵ بیتس بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سێلتا ڤیگۆی بردوە.

سانتی مینا لە خولەکە 16 گۆڵی پێشکەوتنی سێڵتای تۆمارکرد، بەڵام سێرجیۆ کانالێس لەخولەکەکانی 25 و 44 دوو گۆڵی یەک لە دوایەکی تۆمارکرد و بردنەوەیەکی گرنگی بەخشیە یانەکەی.

لە یارییەکى تردا، خیتافی بە گۆڵێکی یاریزان ماورۆ ئارامباری لە یانەى ویسکای بردەوە، یانەى ڤیاڕیاڵیش لەگەڵ یانەى گرانادا بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەکسانبوون.

بەو ئەنجامانەش ڕیاڵ بیتس چووە پلەی هەشتەم و خیتافی لە پلەی 10یەمدا دەبینرێت، ڤیاڕیاڵیش بەشێوەیەکی کاتی لە پلەى چوارمەدا مایەوە.