2021-01-21
391 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤێرگل ڤان دایکی بەرگریکاری لیڤەرپوڵ نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یاریگاکانی تۆپی پێ.
میدیا وەرزشیەکانی ئینگلتەرا ئاشکرایانکرد،ڤێرگل ڤاندایکی هۆڵەندی و بەرگریکاری یانەى لیڤەرپول لە پێکانەکەى بەرەو چاکبوونەوە دەچێت ولەسەر یاریگا چیمەنیەکان بەردەوامە لە ڕاهێنانەکان بە تۆپ.
میدیاکان ئاماژەشیان بەوەدا، بەرگریکارەکەی لیڤەرپووڵ چاوەڕێی ئەوەى لێدەکرێت پێش وادەى دیاریکراو بگەڕێتەوە یارییەکان و هاوکاری ڕیدز بکات لەبەدەستهێنانی کێبڕکێکانی ئەم وەرزەی خولە ناوخۆیی و ئەوروپیەکان.
ڤان دایک بەرگریکاری یانەى لیڤەرپوڵ لە 24ى 10ی ساڵی ڕابردوو، لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئیڤەرتۆن لەهەفتەى پێنجی خولی ئینگلتەرا بەتوندی بەر بیکفۆردی گۆڵپارێزی ئیڤەرتۆن کەوت و دووچاری پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆ هات.