2021-01-21
447 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە مۆندیالى تۆپى دەستدا، فەڕەنسا بە جیاوازى سێ گۆڵ لە جەزائیرى بردەوە و سوید و بیلاڕوسیاش یەکسانبوون.
لە جەولەى یەکەمى قۆناغى دووەمى جامى جیهانى تۆپى دەست، کە لە میسڕ بەڕێوەدەچێت، لە کۆمەڵەى سێیەمدا، هەردوو هەڵبژاردەى فەڕەنسا و جەزائیر ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
لە یارییەکى ئاست بەرزدا، فەڕەنسا بە جیاوازى سێ گۆڵ و بە ئەنجامى 29 گۆڵ بەرامبەر بە 26 گۆڵ یارییەکەى لە جەزائیر بردەوە.
لە یارییەکى کۆمەڵەى چوارەمیشدا، هەڵبژاردەى سوید بەرامبەر هەڵبژاردەى بیلاڕوسیا یاریکرد و یارییەکەش بە یەکسانى و بە 26 گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایى هات.
هاوکات هەڵبژاردەى پورتوگال لە کۆمەڵەى سێیەمدا توشى شکست بوو، دواى ئەوەى بە جیاوازى تەنیا گۆڵێک و بە ئەنجامى 28 گۆڵ بەرامبەر بە 29 گۆڵ بە هەڵبژاردەى نەرویج دۆڕاند.
گ . ف