کیڤن دی برۆین و کایل واڵکەر پێکانیان هەیە

کیڤن دی برۆین و کایل واڵکەر پێکانیان هەیە
2021-01-21

363 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کیڤن دی برۆین و کایل واڵکەری یاریزانانی مانچستەر ستی دووچاری پێکان هاتن وماوەى دورکەوتنەوەکانیان نادیارە.

یانەى مانچستەر ستی پاش ئەوەى شەوی ڕابردوو بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ئەستۆن ڤێلای بردەوە، بەڵام لە کاتی یارییەکەدا دوو یاریزانی دووچاری پێکان هاتن و بە ناچاری یاریگایان بەجێهێشت.

پیپ گواردیولای ڕاهێنەری مان ستی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا ئاشکریکرد.

 تائەم ساتە پزیشکەکانی یانەکە سەبارەت بە پێکانی دوو یاریزانەکەى هۆکار و ماوەى دوورکەوتنەوەیانی پێڕانەگەیاندووم ، بەڵام بڕوام وایە پێکانەکەی دیب رۆین قورس نەبێت و بەهۆی زۆر ییاریکردنەوە بێت.

سەبارەت بە واڵکەریش،گواردیولا ئاماژەى بەوەدا پێدەچێت واڵکەر دووچاری گرژبوونی ماسولکە هاتبێت و ئەوەش ئاساییە و بەهۆی زۆری یاری و ماندبوونیەوەتی.

هەریەک لە واڵکەر لە تایمی یەکەم و دی برۆین لە تایمی دووەمی یارییەکەی مان ستی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا دووچاری پێکان هاتن وبە ناچاری مەیدانی یاریگایان بەجێهێشت.

Walker backs City squad strength to overcome De Bruyne blow