زیدان.. دڵگرانم بە ماڵئاوایی و ئەوەى ڕوویدا کارەساتە

زیدان.. دڵگرانم بە ماڵئاوایی و ئەوەى ڕوویدا کارەساتە
2021-01-21

903 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیدان بە شکستی یانەکەی دڵگرانە و ئۆباڵی ماڵئاوایی لە جامی شای ئیسپانیا دەخاتە ئەستۆی خۆی.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ئۆباڵی شکستی یانەکەى و ماڵئاوایی لە قۆناغی 32 ی جامی شاى ئیسپانیای خستە ئەستۆی خۆى دڵتەنگی خۆی بەوشکستە دەڕبڕی کە بە کارەسات ناویبرد.

زیدان ڕایگەیاند، زیاترلە جارێک هەوڵماندا گۆڵی دووەم و دڵنیایی تۆماربکەین، بەڵام یاریزانەکان شکستیان هێناو وەک ڕاهێنەر بەرپرسم لە و شکستە و هیچ بیانوویەک نیە بۆئەنجامی یارییەکە بەرامبەر یانەیەکی پلە سێ و پێویستە بە خۆماندا بچینەوە و کار لەسەر هەڵەکانمان بکەین.

سەبارەت بە مەترسی لابردنی لە پۆستەکەی، زیدان ئاماژەى بەوەدا لەکاتی شکستدا هەمووان قسەدەکەن، دەستەى ڕاهێنەر و سەرجەم یاریزانەکان دەیانەوێت هەموو یارییەک ببنەوە، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە و لە داهاتووشدا نازانم چی ڕووئەدات.

 

زيدان: ما قاله رونالدو صحيح.. ولدي الرغبة بالتتويج بهذا اللقب