ڤیدیۆ.. لە باسکەى ئەمەریکا کلیپەرز و گۆڵدن ستەیت بردیانەوە

ڤیدیۆ.. لە باسکەى ئەمەریکا کلیپەرز و گۆڵدن ستەیت بردیانەوە
2021-01-21

287 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی باسکەى ئەمەریکا، لوس ئەنجلس کلیپەرزو گۆڵدن ستەیت لە بردنەوەکانیان بەردەوامن.

یارییەکانی باسکەى یانە پیشەگەرەکانی ئەمەریکا بەردەوامی هەیە، کلیپەرز لە نێو پێگەى خۆی لە کۆمەڵەى ڕۆژئاوا میوانداری یانەى ساکرامنتۆ کنگزی کرد.

کوڕانی کلیپەرزی خاوەن یاریگا  بەدرێژایی کاتیی یاسایی یارییەکە باڵادەستبوون و توانیان بە جیاوازی 19 خاڵ و بە ئەنجامی 115 خاڵ بەرامبەر بە 96 خاڵ یارییەکە لە ساکرامنتۆ ببنەوە و پێنجەم بردنەوەى لە سەریەک تۆماربکەن.

بەو ئەنجامە لوس ئەنجلس کلیپەرز پارێزگاری لە پلەى دووەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەى ڕۆژئاوا کرد و ساکرامنتۆش دابەزی بۆ پلەى13یەم.  

لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵە، یانەی گۆڵدن ستەیت  لە یاریگای خۆی بە 120 خاڵ بە 99 خاڵ لە سان ئەنتۆنیۆ سپێرزی بردەوە وپارێزگاری لە پلەی حەوتەمی  ڕیزبەندی کردو سپێرزیش سەرەڕای ئەو شکستە لە پلەى پێنجەدا مایەوە.