ڕیال مەدرید ماڵئاوایی کرد لەجامی شای ئیسپانیا

ڕیال مەدرید ماڵئاوایی کرد لەجامی شای ئیسپانیا
2021-01-21

2017 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیال مەدرید لەئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا بەگۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە ئەلکۆیانۆ دۆڕا و ماڵئاوایی لەجامی شای ئیسپانیا کرد.

لە قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا، یانەی ڕیال مەدرید بوە میوانی یانەی ئەلکۆیانۆ.

لەئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا ئەلکۆیانۆ بە 10 یاریزانەوە بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک یاریەکەی لە ڕیال مەدرید بردەوە.

گۆڵەکانی ئەلکۆیانۆ لەخولەکەکانی 80 و 115 سۆلبێس و جوانان تۆماریان کرد، میلیتاو لەخولەکی 45 تاکە گۆڵەکەی ڕیال مەدریدی تۆمارکرد .

بەم ئەنجامە، ئەلکۆیانۆ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی شانزەی جامی شای ئیسپانیا مسۆگەر کرد و ڕیالیش ماڵئاوایی کرد.

خ . ک