مان یونایتد لەپێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرا مایەوە

مان یونایتد لەپێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرا مایەوە
2021-01-21

853 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک لە فولهامی بردەوەو لەپێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە.

لەیارییەکی هەفتەی 18ی خولی ئینگلتەرا،یانەی مانچستەر یونایدت لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی فولهام یاریکرد.

مانچستەر یونایتد بەزەحمەت و بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک یاریەکەی بردەوە.

لە خولەکی پێنج لۆکمان گۆڵێکی بۆ فولهام تۆمار کرد ،بەڵام لەخولەکەکانی 21 و 65  کاڤانی و پۆگبا دوو گۆڵیان بۆ مان یونایتد تۆمارکرد.

مانچستەر یونایتد خاوەنی 40 خاڵە و لەپێشەنگی ڕیزبەندیدا مایەوە، فولهامیش بە 12 خاڵ لەپلەی هەژدەدایە.

خ . ک