2021-01-20
1606 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ناپۆلی بردەوە و بۆ جاری نۆیەم جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێنا.
لەجامی سوپەری ئیتاڵیا،هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ناپۆلی ڕووبەڕووی یەکبونەوە.
یۆڤانتۆس بەدوو گۆڵی بێبەرامبەر لەناپۆلی بردەوە،گۆڵەکانیش ڕۆنالدۆ و مۆراتا لە خولەکەکانی 64 و 95 تۆماریانکرد.
لەخولەکی 80ی یاریەکەشدا ئینسینی لێدانی سزای لەدەستدا و نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات.
بەو بردنەوەیە، یۆڤانتۆس بۆ جاری نۆیەم لەمێژوویدا توانی نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیا بەدەست بهێنێت.
خ . ک