خولی ئەڵمانیا... بایرن میونشن پێشەنگی بێ ڕکابەرە

خولی ئەڵمانیا... بایرن میونشن پێشەنگی بێ ڕکابەرە
2021-01-20

588 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئەڵمانیا بایرن میونشن بەگۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئۆگسبۆرگی بردەوە و پێگەی خۆی لەپێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر کرد.

لەیارییەکانی هەفتەی 17ی خولی ئەڵمانیا،یانەی بایرن میونشنی پێشەنگ ڕووبەڕووی یانەی ئۆگسبۆرگی دوانزەیەم بوەوە.

بایرن بەگۆڵێکی لیڤاندۆڤسکی کە لەخولەکی سیانزە بەلێدانی سزا تۆماریکرد یاریەکەی لەئۆگسبۆرگ بردەوە.

بایرن میونشن خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 39 خاڵ و پێگەی خۆی لەپێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر کرد، ئۆگسبۆرگیش بە 19 خاڵ لە پلەی نۆزدەدایە.

خ . ک