خولی ئینگلتەرا.. مانچستەر سیتی لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە

خولی ئینگلتەرا.. مانچستەر سیتی لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە
2021-01-20

802 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئینگلتەرا مانچستەر سیتی بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئەستۆن ڤێلای بردەوە.

لەیارییەکی دواخراوی هەفتەی یەکەمی خولی ئینگلتەرا،یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی ئەستۆن ڤێلای کرد.

مان سیتی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و بەدوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنا.

گۆڵەکانیش لەخولەکەکانی 79 و 90 بێرناردۆ سیلڤا و گۆندۆگان تۆماریان کرد.

مانچستەر سیتی خاڵەکانی گەیاندە 38 خاڵ لە هەژدە یاریدا، ئەستۆن ڤێلاش 26 خاڵی هەیە و لەپلەی یانزە دەبینرێت.

خ . ک