ڕۆمەنیگە: داوامان کردوە یۆرۆی 2021 لە یەک وڵات ئەنجام بدرێت

ڕۆمەنیگە: داوامان کردوە یۆرۆی 2021 لە یەک وڵات ئەنجام بدرێت
2021-01-20

606 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارل هاینز ڕۆمەنیگەى سەرۆکی یانەى بایرن میونشنی ئەڵمانی ئاشکرایکرد، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چاوەڕێدەکرا یارییەکانی یۆرۆ کە بڕیاربوو لە 2020 ئەنجامبدرێت و دوا خرا بۆ 2021، لە بری ئەنجامدانی لە 12 ووڵات لەیەک ووڵات بەڕێوە بچێت
ڕۆمەنیگەی یەکێک لە بڕیاربە دەستەکانی تۆپی پێ لە ئەوروپا دووپاتیکردەوە، ئەلکسەندەر چیڤرینی سەرۆکی یوفا کارلە سەر ئەوەدەکات یۆرۆی 2020 لە یەک ووڵات بەڕێوە بچێت، بۆئەو مەبەستەش لە پەیوەندیدایە لەگەڵ بەرپرسانی تۆپی پێی ئەو ووڵاتانەى میوانداری یۆرۆ دەکەن، تا قایلیان بکات یارییەکانی یۆرۆ لەیەک ووڵات بەڕێوە بچێت.
چەندین سیناریۆش لە بەردەستە بۆ ئەنجامدانی یارییەکان، لەوانەش بەڕێوەچوونی یارییەکان لە 12 ووڵاتەکە بە ئامادەبونی لەسەدا 20 بۆ لەسەدا 50 ی هاندەران یان ئەنجامدانیان لەپشتی دەرگا داخراوەکان و بڕیاریشە لە پێنجی مانگی سێی داهاتوو دوا بڕیار لە بارەیەوە بدرێت.
بڕیاربوو پاڵەوانێتی یۆرۆ لە هاوینی 2020 لە 12 وڵاتی ئەوروپا بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخرا بۆ هاوینی ئەمساڵ.