ئینتەر و ئارسناڵ بەنیازن ئاڵوگۆڕ بکەن

ئینتەر و ئارسناڵ بەنیازن ئاڵوگۆڕ بکەن
2021-01-20

1108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەکانی ئینتەرمیلان و ئارسناڵ بە نیازن ئاڵوگۆڕ بە ئیرکسن و تۆرێرای یاریزانانی یانەکانیان بکەن.
ڕۆژنامەی توتوسپۆرتی ئیتاڵی بە دووری نازانێ ئینتەرمیلان لەپێناو لۆکاس تۆرێرای یاریزانی هێڵی ناوەندی ئارسناڵ دەستبەرداری کریستیان ئیرکسن بێت لە بەرژوەندی یانە ئینگلیزیەکە. 
توتو سپۆرت دووپاتیکردەوە ئیرکسنی دانیمارکی بە نیاز نیە لە ڕیزی یانەى ئینتەرمیلان درێژە بە یاریکردن بدات و دەیەویت بگەڕێتەوە ئینگلتەرا، بۆ ئەو مەبەستەش نیراتزۆری بە نیازە ڕێکەوتن لەگەڵ ئارسناڵ بکات بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بە تۆرێرای یاریزانی یانەى گەنەرز، کە ئێستا بە شێوەى خواستن لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی یاریدەکات.
کریستیان ئیرکسنی دانیمارکی تەمەن 28 ساڵ، وەرزی ڕابردوو لە یانەى توتنهامی ئینگلیزیەوە پەیوەندی بە یانەى ئینتەرمیلانی ئیتاڵیەوەکردو خاوەنی شەش گۆڵە لەگەڵ یانەکەی دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیتالیا.