خولی ئیتاڵیا.. ئەتڵەنتا و ئۆدینیزی یەکسان بوون

خولی ئیتاڵیا.. ئەتڵەنتا و ئۆدینیزی یەکسان بوون
2021-01-20

617 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیتاڵیا ئەتڵەنتا لەگەڵ ئۆدینیزی یەکسان بوو و گەیشتن بەپلەی سێیەمی لەدەستدا.

لەیارییەکی دواخراوی هەفتەی 10ی خولی ئیتاڵیا، هەردوو یانەی ئۆدینیزی و ئەتڵەنتا ڕووبەروی یەکبونەوە.

یاریەکەش بەیکسانی و بوگۆڵێک بۆهەردوو یانە کۆتایی هات، گۆڵەکەی ئۆدینیزی رۆبەرتۆ پێرێرا لەخولەکی یەکی یاریەکەدا تۆماریکرد، گۆڵی یەکسانی بۆ ئەتڵەنتا لویس مۆرێل لەخولەکی 44 تۆماریکردەوە.

ئەتڵەنتا بەو یەکسان بوونە، گەیشتنی بە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵی لەدەستدا  و بە 33 خاڵ لەپلەی پێنجەمدا دەبینرێت، ئۆدینیزیش بە 17 خاڵ پلەی پانزەی گرتوە.

خ . ک