کومان: دەبێت بە جدییەوە بەرامبەر کۆرنیا یارى بکەین

کومان: دەبێت بە جدییەوە بەرامبەر کۆرنیا یارى بکەین
2021-01-20

1339 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە ئامادەیى تیپەکەى بۆ جامى شا دەربڕى و هیواشى هەیە سزاى ڕاگیرانەکەى میسى کەمبکرێتەوە.

ڕۆناڵد کومانى ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا پێش یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر کۆرنیا لە قۆناغى 32ى جامى شاى ئیسپانیا ئاماژەى بەوەکرد، زۆر جار ئەنجامى چاوەڕواننەکراو لە یارییەکانى جامدا ڕوودەدەن و یانەى پلەکانى خوارەوەش لە یاریگاى خۆیاندا یارى دەکەن، کە چیمەنەکانیان دەستکردە و ئەوان بەوە ڕانەهاتوون.

کومان دەڵێت "یارییەکەمان قورس دەبێت، لەبەرئەوەى بۆ ئەوان وەک یارى ساڵ وایە، هەر بۆیە دەبێت زۆر بە جدییەوە یارى بکەین".

لە بارەى ڕاگیرانى میسى بۆ دوو یارى بەهۆى کارتە سورەکەى یارى کۆتایى جامى سوپەرى ئیسپانیاوە، کومان دووپاتیدەکاتەوە، کە یانەکەیان لەگەڵ ئەو بڕیارەدا نییە و هەست بە زوڵم دەکات و دەشڵێت "هیوادارین سزاکەى میسى کەمبکرێتەوە، بەڵام گەر نەکرێت، ئەوا دەبێت دوو یارى بەبێ میسى یارى بکەین".

باس لەوەش دەکات، هەموویان بە لەدەستدانى نازناوى جامى سوپەر نیگەرانن، بەڵام لە پێشکەشکردن بەردەوامن و لەسەر ڕێگەى باشکردنى ئاستى خۆیاندان.

 

گ . ف