2021-01-20
1117 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خوان لاپۆرتا پێیوایە دواخستنى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى بەرشەلۆنە زیان بە لیۆنێل میسى دەگەیەنێت.
خوان لاپۆرتاى سەرۆکى پێشوترى بەرشەلۆنە و کاندیک بۆ پۆستى سەرۆکایەتى یانە کەتەلۆنیەکە، داوا دەکات هەڵبژاردنى سەرۆکى یانەکە لە کاتى خۆیدا و لە 24ى ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت، بۆ ئەوەى لیۆنێل میسى لە یانەکەدا بمێنێتەوە.
لاپۆرتا لە لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆى کەتەلۆنیا دەڵێت "دواخستنى هەڵبژاردنەکە زیان لە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى میسى دەدات، یانەکانى تر گەر ئەو دۆخە ببینن ئەیقۆزنەوە و هەوڵى ئیمزاکردنى گرێبەست لەگەڵ میسى دەدەن، ئەو دۆخە هەرگیز سود بە بەرشەلۆنە ناگەیەنێت و ئەو شتانە لەدەستدەدەین، کە پێویستمان پێیانە".
ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە دەنگۆى دواخستنى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى یانە کەتەلۆنیەکە لە ئارادایە و بەشێک لە ڕاگەیاندنەکانیش ئاماژە بەوەدەکەن، ئەگەر هەیە دەنگدانەکە بە ئۆنلاین بەڕێوەبچێت.
گ . ف
