ڕاهێنەری ڕۆما: لەساتی یاریەکەدا هەستم بەو هەڵەیە نەکرد

ڕاهێنەری ڕۆما: لەساتی یاریەکەدا هەستم بەو هەڵەیە نەکرد
2021-01-20

1342 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنەری ڕۆما  ڕایگەیاند لەساتی یاریەکەدا هیچ هەستم نەکرد کە گۆڕانکاری شەشەمم ئەنجامداوە.

ڕۆما لەقۆناغی شانزەی جامی ئیتاڵیا بەرامبەر سپیزیا شکستی هێنا و ماڵئاوایی کرد، لەو یاریەدا ڕاهێنەری ڕۆما شەش گۆڕانکاری کرد لەکاتێکدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تەنها پێنج گۆڕانکاری ڕێگەپێدراوە.

پاولۆ فۆنیسکا ڕاهێنەری رۆما دوای یاریەکە لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند: لەڕاستیدا نازانم چی ڕویدا و لەساتی یاریەکەدا هیچ هەستم نەکرد کە گۆڕانکاری شەشەمم ئەنجامداوە، ئەگەر ئەمە کێشەیە ئەوا لەکۆبونەوەی یانەکەدا گفتوگۆی لەسەر دەکەین.

لەیەکەم یاری ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیاش ، ڕاهێنەری ڕۆما بەشداری بە ئەمادۆ دیاوارا کرد بەرامبەر یانەی هیلاس ڤیرۆنا، لەکاتێکدا ناوی لەلیستی ناوەکانی یانەکەدا نەبوو، یاریەکەش بەبردنەوەی ڕۆما کۆتایی هات، بەڵام بەبڕیاری یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا یاریەکە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لەسوودی هیلاس ڤیرۆنا ئەژمارکرا.

خ . ک