یوفا پێکهاتەى نمونەیى 2020ى بڵاوکردەوە

یوفا پێکهاتەى نمونەیى 2020ى بڵاوکردەوە
2021-01-20

1165 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یوفا پێکهاتەى نمونەیى 2020ى ئەوروپاى ڕاگەیاند و دیارترین یاریزانى پێکهاتەکەش نیمار دا سیلڤایە.

یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا لە سایتى فەرمى خۆیدا، پێکهاتەى نمونەیى 2020ى ئەوروپاى بڵاوکردەوە، کە نزیکەى شەش ملیۆن کەس بەشدارى دەنگدانى هەڵبژاردنى یاریزانەکانیان کردووە.

دیارترین یاریزانى پێکهاتەکە، نیمار دا سیلڤا، کە ئەم بێبەش بوو لە پێکهاتەى 2020ى یەکێتى تۆپى پێى جیهان و لەگەڵ لیۆنێل میسى و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکى هێڵى هێرشبردنى پێکهاتەکەى یوفایان گرتووە.

هەریەکە لە کیڤن دى برۆین و تیاگۆ ئەلکانتاراش لە هێڵى ناوەڕاستى پێکهاتە نمونەییەکەدان.

سێرجیۆ ڕامۆس و ڤیریگل ڤان دایک و جۆشوا کیمیچ و ئەلفۆنسۆ دەیڤیزیش لە هێڵى بەرگریدان و مانوێل نویەریش بە گۆڵچى پێکهاتەکە دیاریکراوە.

 

گ . ف