ئەمشەو جامى سوپەرى ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێت

ئەمشەو جامى سوپەرى ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێت
2021-01-20

846 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو جامى سوپەرى ئیتاڵیا لە نێوان هەردوو یانەى یۆڤانتۆس و ناپۆلیدا بەڕێوەدەچێت.

ئەمشەو کاتژمێر 11 لە یاریگاى ماپى لە شارى ڕیجیۆ ئیمیلیاى ئیتاڵیا، یۆڤانتۆس و ناپۆلى لە یارى جامى سوپەرى ئیتاڵیا ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

یۆڤانتۆس وەک پاڵەوانى وەرزى ڕابردووى خولى ئیتاڵیا و ناپۆلیش وەک پاڵەوانى وەرزى ڕابردووى جامى ئیتاڵیا بەشدارییان لە جامى سوپەردا کردووە.

پێرلۆى ڕاهێنەرى یۆڤانتۆس داوا لە یاریزانەکانى دەکات دۆڕاندنەکەیان بەرامبەر ئینتەر میلان لە خولى ئیتاڵیا لەبیربکەن و هەوڵى بەدەستهێنانى جامى سوپەر بدەن.

پێرلۆ دەڵێت "ناپۆلى تیپێکى زۆر بەهێزە و تەکنیک و خێراییەکى زۆرى هەیە، لەبەرئەوە دەبێت وریابین لە بەرامبەریاندا".

هاوکات جینارۆ گاتۆسۆى ڕاهێنەرى ناپۆلى پێیوایە هەر کاتێک بەرامبەر یۆڤانتۆس یارى دەکەیت، ئەوا ڕووبەڕووى تیپێک دەبیتەوە، کە ئەقڵیەتێکى مەزنى هەیە و یاریزانەکانى لە ئاستە بەرزەکاندان.

گاتۆسۆ دەڵێت "نابێت وابیربکەینەوە یۆڤانتۆس لە قەیراندایە، زۆر قورسە ئەو یانەیە دوو یارى لەسەریەک بدۆڕێت و ڕووبەڕووبوونەوەیان لەم دۆخەدا قورسە".

 

گ . ف

 

Juventus vs Napoli live stream, predictions & team news | Supercoppa  Italiana
Image