پاریس بۆ گواستنەوەى ئیریک گارسیا هاتە سەر هێڵ

پاریس بۆ گواستنەوەى ئیریک گارسیا هاتە سەر هێڵ
2021-01-20

453 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەى ئیریک گارسیای یاریزانی مانچستەر ستی هاتە سەرهێڵ.

ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپەرتیڤۆی کەتەلۆنەى ئاشکرایکرد،  پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی مەترسی لەسەر بەرشەلۆنە دروستکرد، دواى ئەوەى هاتە کێبڕکێکانی گواستنەوەى گارسیای بەرگریکاری یانەى مانچستەر ستی ئینگلیزی.

ڕۆژنامە کەتەلۆنیەکە ئاماژەى بەوەدا، بەرشەلۆنە ماوەیەکی زۆرە گرنگی بە گارسیا ئەدات و دەیویست لەم میرکاتۆى زستانەدا بەرگریکارە هاونیشتیمانیەکەى  بگوازێتەوە ڕیزەکانی، بەڵام بلاوگرانا لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا بڕیاریدا ئەو یاریزانە لەهاویندا بگوازێتەوە و بۆ ماوەى پێنج وەرزو شەشە مانگ گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بکات.

ئەوهەنگاوەى بەرشەلۆنە یانە پاریسیەکەی هێناوەتە سەرهێڵ و بەدوور نازانرێت لە گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بکات، لەکاتێکدا مووچەى ساڵانەکەی لە شەش ملیۆن یۆرۆ تێناپەڕێت و ئەوەش ژەمێکی گونجاوە بۆ پاریس و چەندین یانەى بەناوبانگیتر تا بیگوازنەوە ڕیزەکانیان.

ئیریک گارسیای تەمەن 19 ساڵ گرێبەستەکەى لە هاوینی ئەمساڵ لەگەڵ یانەى مانچستەر ستی کۆتایی دێت،لەگەڵ هەڵبژاردەى لاوانی ئیسپانیا حاەىنی چوار گۆڵە.

Rumor: City set Eric García asking price as Barcelona eye move