خشتە.. ئەمشەو دوو مانچستەرەکە یارییە دواخراوەکانیان ئەنجام دەدەن

خشتە.. ئەمشەو دوو مانچستەرەکە یارییە دواخراوەکانیان ئەنجام دەدەن
2021-01-20

1099 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لە خولى ئینگلتەرا، مانچستەر سیتى میواندارى ئەستۆن ڤێلا دەکات و مانچستەر یونایتدیش ڕووبەڕووى فولهام دەبێتەوە.

لە یارییەکى دواخراوى هەفتەى یەکەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئینگلتەرا، ئەمشەو کاتژمێر نۆ، مانچستەر سیتى لە یاریگاى ئیتحادى تایبەت بەخۆى، بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا یارى دەکات.

هەر ئەمشەو کاتژمێر 11 و 15 خولەک لە یارییەکى دواخراوى هەفتەى 18ى خولەکەدا، مانچستەر یونایتد لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى فولهام دەبێتەوە.

لە یارییەکى دواخراوى هەمان هەفتەدا و سبەینێ پێنجشەممە کاتژمێر 11ى شەو، لیڤەرپوڵ لە یاریگاى ئەنفیڵد، میواندارى بێرنلى دەکات.

لە ئێستادا لیستەر سیتى بە 38 خاڵ پێشەنگى ڕیزبەندى پریمەر لیگى گرتووە و مانچستەر یونایتدیش بە 37 خاڵ لە پلەى دووەمدایە و لە پلەى سێیەمیشدا مانچستەر سیتى دەبینرێت بە 35 خاڵ.

 

گ . ف

 

No description available.