بایرن میونشن دەستبەرداری تۆلیسۆ دەبێت

بایرن میونشن دەستبەرداری تۆلیسۆ دەبێت
2021-01-20

395 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن گرێبەستی کۆرینتین تۆلیسۆی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەى درێژناکاتەوە .

ڕۆژنامەى بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، لەسەر داوای هانز فلیک یانەى بایرن میونشن لە وەرزی  گواستنەوەى هاوینەى یاریزاناندا تۆلیسیۆی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکە دەفڕۆشێت.

بیڵد دووپاتی کردەوە، تۆلیسیۆ لە پلانەکانی فلیک نەماوە و کارگێڕی یانەى باڤاری پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە هاوینی 2022 دەیانەوێت دەستبەرداریبن،تا سوود لە بڕە پارەی فڕوشتنەکەی وەرگرن، لەکڕینی یاریزانێکی نوێ بۆ یانەکەیان.

تۆلیسۆی تەمەن 26 ساڵ وەرزی 2017 لە لیۆنی فەڕەنسیەوە  پەیوەندی بە بایرن میونشنی ئەڵمانیەوە کردووە و بۆندەکەشی لە هاوینی 2022 کۆتایی پی دێت.  

 

 

أبرز التصريحات