ڤیدیۆ.. سیڤیلیە گەڕایەوە پلەکانى پێشەوەى لا لیگا

ڤیدیۆ.. سیڤیلیە گەڕایەوە پلەکانى پێشەوەى لا لیگا
2021-01-20

964 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى ئیسپانیا، سیڤیلیە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەلاڤێسى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ پلەى چوارەمى ڕیزبەندى.

لە هەفتەى 19ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، یانەى سیڤیلیە لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤیس بووەوە.

سیڤیلیە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە و ئەلاڤێسیش لە دوا ساتەکانى یارییەکەدا لێدانێکى سزاى لەدەستدا.

دوو گۆڵەکەى سیڤیلیە یوسف نەسیرى و خیسۆس سۆسۆ لە خولەکەکانى سێ و 30دا تۆماریانکرد و ئەدگار میندێزیش تاکە گۆڵەکەى ئەلاڤێسى لە خولەکى 12دا تۆمارکرد.

بەم ئەنجامە، سیڤیلیە دواى 10 بردنەوە لە خولەکەدا و بە کۆکردنەوەى 33 خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى چوارەمى ڕیزبەندى بەدەستهێنا و ئەلاڤێسیش بە 18 خاڵەوە بۆ پلەى 17 دابەزى.

 

گ . ف