ڤیدیۆ.. لە باسکەى ئەوروپا ئۆڵیمپیاکۆس یارییە دواخراوەکەى بردەوە

ڤیدیۆ.. لە باسکەى ئەوروپا ئۆڵیمپیاکۆس یارییە دواخراوەکەى بردەوە
2021-01-20

481 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى باسکەى ئەوروپا، ئۆڵیمپیاکۆس دواى تایمى زیادکراو و بە جیاوازى هەشت خاڵ لە ئەسڤێل لیۆنى بردەوە.

لە یارییەکى دواخراوى هەفتەى دەیەمى خولى باسکەى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، یانەى ئۆڵیمپیاکۆسى یۆنانى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى ئەسڤێل لیۆنى فەڕەنسى بووەوە.

لە کاتى یاسایى یارییەکەدا، هەردوو یانە بە 86 خاڵ یەکسانبوون، بەڵام دواى تایمى زیادکراو، ئۆڵیمپیاکۆس کۆنتڕۆڵى یارییەکەى کرد و بەجیاوازى هەشت خاڵ و بە ئەنجامى 101 خاڵ بەرامبەر بە 93 خاڵ یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

بەم ئەنجامەش، ئۆڵیمپیاکۆس 11یەم بردنەوەى لەم وەرزەى خولەکەدا بەدەستهێنا و لە ئێستادا لە پلەى نۆیەمى ڕیزبەندیدایە، ئەسڤێل لیۆنیش پلەى 16ى ڕیزبەندیەکەى گرتووە.

 

گ . ف