مۆندیالی تۆپی دەست.. دانیمارک و پۆڵەندە گەیشتنە قۆناغی دووەم

مۆندیالی تۆپی دەست.. دانیمارک و پۆڵەندە گەیشتنە قۆناغی دووەم
2021-01-20

604 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە مۆندیالی تۆپی دەست دانیمارک و پۆڵەندا  سەرکەوتنیان تۆمارکردو گەیشتنە قۆناغی دووەم.

لە دوا جەولەى قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی تۆپی دەستی ووڵاتی میسر، هەڵبژاردەى دانیمارکی هەڵگری نازناو بردنەوەیەکی گرنگی دەستبەرکرد پاشئەوەى بە جیاوازی 11 گۆڵ و بەئەنجامی 31 گۆڵ بەرامبەر 20 گۆڵ لەهەڵبژاردەى ئەرجەنتینی بردەوە.

بەوئەنجامەش دانیمارک بە کۆکردنەوەى شەش خاڵ و بە یەکەمی کۆمەڵەى چوارەم گەیشتە قۆناغی دووەم وئەرژەنتینش بە چوار خاڵ گەیشتە هەمان قۆناغ.

لە یارییەکی تری مۆندیالی تۆپی دەست، هەڵبژاردەى پۆڵەندا لە دوا یاری خۆی لە کۆمەڵەى دووەم بە ئەنجامی 33 خاڵ بەرامبەر 23 خاڵ بەربەستی هەڵبژاردەى بەڕازیلی تێپەڕاند.

بەو ئەنجامەش پۆڵەندا بە پلەی دووەم و بەڕازیلیش بە پلەی سێیەم گەیشتنە قۆناغی دووەم.    

 

International Handball Federation on Twitter: "Denmark 🇩🇰 claim their  third straight victory at #Egypt2021, defeating Argentina 🇦🇷 31:20 💪  Read more 👉 https://t.co/cZlyx5q9ph… https://t.co/tTU7eIPoC9"