ڤیدیۆ..لەباسکەى ئەمەریکا یۆتاجازو نیوئۆرلیانز بردیانەوە

ڤیدیۆ..لەباسکەى ئەمەریکا یۆتاجازو نیوئۆرلیانز بردیانەوە
2021-01-20

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی باسکەى ئەمەریکا یۆتا جازو دنڤەرناگتس بردنەوەیان لە کۆمەڵەى ڕۆژئاوا بە دەستهێنا.

یارییەکانی باسکەى یانە پیشەگەرەکانی ئەمەریکا بەردەوامی هەیە، یۆتا جاز لە نێو پێگەى خۆی لە کۆمەڵەى ڕۆژئاوا میوانداری یانەى نیوئۆرلیانز هۆرنتسی کرد.

یاریزانانی یۆتا بەدرێژایی کاتیی یاسایی یارییەکە باڵادەستبوون و توانیان بەجیاوازی 16 خاڵ و بەئەنجامی 118 خاڵ بەرامبەر بە 101 خاڵ بردنەوە بەسەر نیوئۆرلیانز تۆماربکەن.

بەو بردنەوەیە یۆتا جاز پارێزگاری لەپلەى سێیەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەى ڕۆژئاوا کرد و نیوئۆرلیانزیش لەپلەی 12یەم  دەبینرێت.

لە یارییەکی تری باسکەى ئەمەریکاو لە هەمان  کۆمەڵە، یانەی دنڤەر ناگتس لە یاریگای  خۆی بە ئەنجامی 119 خاڵ بە 101 خاڵ لە یانەى ئۆکلاهۆا ستی بردەوە و چوە پلەی حەوتەمی  ڕیزبەندی و ئۆکلاهۆماش  دابەزی بۆ پلەى یانزەیەم.

 

<iframe width="860" height="484" src="https://www.youtube.com/embed/cbhnI4OCXmA" frameborder="0" allow="accelerometer; autoplay; clipboard-write; encrypted-media; gyroscope; picture-in-picture" allowfullscreen></iframe>