2021-01-20
752 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕۆما بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەچوار گۆڵ بە سپیزیا دۆڕا و ماڵئاوایی کرد لە جامی ئیتاڵیا.
لەیارییەکانی قۆناغی شانزەی جامی ئیتاڵیا ، یانەی ڕۆما لەیاریگای ئۆلمپیکۆ میوانداری یانەی سپیزیای کرد.
لەئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا سپیزا بەچوار گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ لە ڕۆمای بردەوە و کردیە دەرەوەی جامەکە.
گۆڵەکانی سپیزیا سابونارا دوو گۆڵ و گالابینۆڤ و ڤێردی تۆماریان کرد، پیلیگرینی و مختاریان دوو گۆڵەکەیان بۆ ڕۆما کرد.
بەم بردنەوەیە، سپیزیا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەر کرد و ماڵئاوایشی بە ڕۆما کرد.
خ . ک