لیستەرسیتی لەپێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرایە

لیستەرسیتی لەپێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرایە
2021-01-20

950 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئینگلتەرا لیستەر سیتی بەدوو گۆڵی بێبەرامبەر لە چێڵسی بردەوە و بەشێوەیەکی کاتی لەپێشەنگی ڕیزبەندیدایە.

لەیارییەکی هەفتەی 18ی خولی ئینگلتەرا، هەردوو یانەی لیستەر سیتی و چێڵسی ڕووبەڕووی یەکبونەوە.

لیستەر بەدوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر چێڵسی بەدەستهێنا، گۆڵەکانیش لەخولەکەکانی 6 و 41 ندیدی و مادیسۆن تۆماریانکرد.

بەم بردنەوەیە،لیستەرسیتی بە 38 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی پێشەنگی ڕیزبەندی گرتوە، چێڵسی خاوەنی 29 خاڵەو هەشتەمی ڕیزبەندی گرتوە.

خ . ک