لیڤەرکوزن بەبردنەوەی لە دۆرتمۆند چوە دووەمی ڕیزبەندی

لیڤەرکوزن بەبردنەوەی لە دۆرتمۆند چوە دووەمی ڕیزبەندی
2021-01-19

936 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایەرلیڤەرکوزن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک لە دۆرتمۆندی بردەوە و بەشێوەیەکی کاتی چوە دووەمی ڕیزبەندی.

لەیاری لوتکەی هەفتەى 17ی خولی ئەڵمانیا، یانەى بایەرلیڤەرکوزن لە یاریگاى خۆی میوانداری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی کرد .

یاریەکەش بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک لەسوودی بایەرلیڤەرکوزن کۆتایی هات، گۆڵەکانی لیڤەرکوزن دیابی و فێرتز تۆماریان کرد.

جولیان براندت تاکە گۆڵەکی بۆ دۆرتمۆند تۆمار کرد.

بەم ئەنجامە،لیڤەرکوزن خاڵەکانی بۆ 32 خاڵ بەرزکردەوە و بەشێوەیەکی کاتی چوە دووەمی ڕیزبەندی، دۆرتمۆندیش بە 29 خاڵ لەپلەی چوارەمی ڕیزبەندیدایە.

خ . ک