یانەی مانچستەر سیتی هێرشبەرێکی ئینتەرمیلانی دەوێت

یانەی مانچستەر سیتی هێرشبەرێکی ئینتەرمیلانی دەوێت
2021-01-19

1090 جار خوێندراوەتەوە

+ -


یانەی مانچستەر سیتی چاوی لەتواناکانی لۆکاکۆی ئەستێرەی ئینتەرمیلانە و یاریزانەکەش نیازی جێهێشتنی یانەکەی نیە.

ڕاگەیاندنەکانی ئینگلتەرا بڵاویان کردەوە کەیانەی مانچستەر سیتی دەیەوێت لەگواستنەوەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ لۆکاکۆی بەلجیکی و یاریزانی ئینتەرمیلان بکات.

یانە ئینگلیزییەکە گرێبەستێکی بەبڕی 80 ملیۆن یۆرۆ و موچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە بەلجیکیەکە تەرخان کردوە کە لەئێستادا موچەکەی لەیانەی ئینتەرمیلان 10 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژنامەی ئێکسپرێس بڵاویکردەوە کە لۆکاکۆ نیازی جێهێشتنی یانەکەی نیە.

لۆکاکۆ لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکات و لەخولی ئیتاڵیا توانیویەتی 12 گۆڵ تۆماربکات.