تیروپشكی جامی جیهانی یانەکان ڕاکێشرا

تیروپشكی جامی جیهانی یانەکان ڕاکێشرا
2021-01-19

2303 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیروپشکی مۆندیالی یانەکان ڕاکێشرا و یانەی بایرن میونشن لە قۆناغی پێش کۆتایدا بەرامبەر براوەی یانەکانی ئەهلی میسری و دوحەیلی قەتەری یاری دەکات.

لە زیورخى سویسرا یەکێتى تۆپى پێى جیهان تیروپشکى مۆندیالى یانەکانی ڕاکێشا، لەقۆناغی چارەکی کۆتایدا یانەکانی ئەهلی میسری بەرامبەر یانەی دوحەیلی قەتەری یاری دەکات، یانەی تیگریسی مەکسیکیش ڕووبەروی یانەی ئۆلسان هیۆندای کۆریای باشووری دەبێتەوە.

لە قۆناغی پێش کۆتایشدا، یانەی بایرن میونشن بەرامبەر براوەی یاری نێوان یانەکانی ئەهلی میسری و دوحەیلی قەتەری یاری دەکات.

هەر لەقۆناغی پێش کۆتایدا، پاڵەوانی جامی لیبەرتادۆرس کە یانەی سانتۆس یان یانەی پالمێراسی بەرازیلیە ڕووبەروی براوەی هەردوو یانەی تیگریسی مەکسیکی و یانەی ئۆلسان هیۆندای کۆری دەبێتەوە.

جامی جیهانی یانەکان لە چواری مانگی دووی داهاتوو لە وڵاتی قەتەر دەست پێدەکات و لە 11 ی هەمان مانگ کۆتایی دێت.

خ . ک