کۆنفرانسى زیدان پێش یارییەکەى سبەینێى ڕیاڵ لە جامى شا

کۆنفرانسى زیدان پێش یارییەکەى سبەینێى ڕیاڵ لە جامى شا
2021-01-19

1730 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید هیوادارە لەسەدا 100 بۆ یارییەکەى سبەینێ ئامادەبن و تەنیاش بیر لەو یارییە دەکاتەوە.

لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا پێش یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر ئەلکۆیانۆ لە قۆناغى 32ى جامى شاى ئیسپانیا، زیدانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید ئاماژە بەوەدەکات، چاودێرى ئەو یانەیەیان لە جامەکەدا کردووە و پێویستە لە خولەکى یەکەمەوە لەسەدا 100 ئامادەبن.

لە بارەى ئەگەرى ئیمزاکردنى گرێبەست لەگەڵ داڤید ئەلابا، زیدان دەڵێت "ئەو لێرە نییە و منیش تەنیا بیر لە یارییەکەى سبەینێ دەکەمەوە و ناچمە ناو ئەو باسانەوە".

زیدان پێیوایە یارییەکانى جامى شا ئاسان نین و چەندین سوپرایز ڕوویداوە و دەشڵێت "جام لە هەموو وڵاتەکاندا هەر ئاوایە و ئەو یانانە هەلى ئەوەیان هەیە ڕووبەڕووى یانە گەورەکان ببنەوە، لەبەرئەوە شتى سەرسوڕهێنەر دەکەن، ئێمەش بۆ بردنەوە یارى دەکەین و ئامادەشین بۆ بردنەوەى یارییەکە".

باس لەوەش دەکات، ڕەخنەکان هەرگیز نایوەستێنن لەوەى دەیکات و هەردەمیش بە ساتى قورسدا تێپەڕێوە لە یانەکەیدا و دان بەوەشدا دەنێت، هەڵەى کردووە لە فڕۆشتنى ڕیگیلۆن و حەکیمیدا و هیواى سەرکەوتنیش بۆ یوڤیچ دەخوازێت لە ماوەى خواستنەکەیدا.

 

گ . ف