بزانە میسی بۆ چەند یاری ڕاگیرا

بزانە میسی بۆ چەند یاری ڕاگیرا
2021-01-19

2581 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی بۆ دوو یاری ڕاگیرا بەهۆی ئەو کارتە سوورەی لەیاری جامی سوپەری ئیسپانیا وەریگرت.

لیۆنێل میسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لەدوو یاری داهاتووی یانەکەی بێبەش دەبێت دوای سزادانی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە، بەهۆی ئەو کارتە سورەی لەیاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو وەریگرت، وەئەگەری هەیە یانەی بەرشەلۆنە تانە لەبڕیارەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بدات بۆ کەمکردنەوەی سزاکەی میسی.

میسی لەهەردوو یاری یانەکەی بەرامبەر کۆرنێلا لەجامی شای ئیسپانیا و ئێلچی لەخولی ئیسپانیا بێبەش دەبێت، بەڵام لەیاری یانەکەی بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو لەخولی ئیسپانیا کە 31ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت بەشداری دەکات.

لەیاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ بە یانەی ئەتلەتیک بلباو دۆڕا.

خ . ک