خشتە.. ئەمشەو هەفتەیەکى نوێى لا لیگا دەستپێدەکات

خشتە.. ئەمشەو هەفتەیەکى نوێى لا لیگا دەستپێدەکات
2021-01-19

1979 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لە خولى ئیسپانیا، سیڤیلیە دەبێتە میوانى ئەلاڤێس و پێنجشەممەش ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕووبەڕووى ئیبار دەبێتەوە.

لە هەفتەى 19ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ئەمشەو کاتژمێر 11 و 30 خولەک، سیڤیلیە لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر ئەلاڤێس یارى دەکات.

سبەینێش چەند یارییەکى تر دەکرێن، کاتژمێر نۆ خیتافى میواندارى وێسکا دەکات، کاتژمێر 11ش ڕیاڵ بیتیس لە یاریگاى خۆیدا ڕووبەڕووى سێڵتا ڤیگۆ دەبێتەوە و کاتژمێر 11 و 30 خولەکیش، گرانادا دەبێتە میوانى ڤیاریاڵ.

لە دوا دوو یارى هەفتەکەشدا، پێنجشەممە کاتژمێر نۆ ڤالانسیا لە یاریگاى مێستایا، میواندارى ئۆساسۆنا دەکات و کاتژمێر 11 و 30 خولەکیش، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى ئیبار یارى دەکات.

ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە پێشوەختە یارییەکانى ئەم هەفتەیەیان ئەنجامداوە بەهۆى بەشداریکردنیان لە جامى سوپەرى ئیسپانیا، کە ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنى بەسەر ئەتلەتیک بلباو بەدەستهێنا و بەرشەلۆنەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سۆسیدادى بردەوە.

 

گ . ف

 

No description available.