2021-01-19
1021 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەخولی پلەیەکی کوردستان سەیدسادق یاریە ڕاگیراوەکەی بەچوار گۆڵ بەرامبەر بەسێ گۆڵ لە ئاشتی بردەوە.
چوار شەممەی پێشوو یاری نێوان هەردوو یانەی ئاشتی و سەیدسادق لەخولی پلەیەکی کوردستان ڕاگیرا و تەنها یەک تایمی تەواوکرا، ئەو تایمەش بەگۆڵێکی بێ بەرامبەر لەسوودی سەیدسادق تەواو بو.
ئەمڕۆ تایمی دووەم ئەنجامدرا و ئەنجامی کۆتایی یاریەکەش بە چوار گۆڵ بەرامبەر بەسێ گۆڵ لەسوودی سەیدسادق کۆتایی هات.
سەیدسادق لە چوار یاری خاوەنی 9 خاڵە و لەپێشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵەی یەکەمی خولی پلەیەکی کوردستاندایە، ئاشتیش بە چوار خاڵ لەپلەی پێنجەمدایە.
خ . ک